سەردێر

خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان دەستپێكرد

خەڵك-

خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەڕین ڕێگای سەرەكی نێوان قەزای ڕانیە و چوارقوڕنەیان داخست.

بەپێی زانیارییەكان، خوێندكارانی زانكۆی ڕاپەرین داوای گەڕانەوەی دەرماڵەی خوێندكاران دەكەن هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو كە بۆ خوێندكارانی ناوشار 100 هەزار و خوێندكارانی دەرەوەی شاریش 150 هەزار دینار خەرج دەكرا.
ئەمەش لەكاتێكدایە، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە شاری سلێمانیش شەقامە سەرەكییەكانی ئەو شارەیان داخستووە و هەمان داواكارییان هەیە.