سەردێر

سەفین دزەیی: وەرگرتنی 2 هەزار كۆچبەر لەلایەن ئەڵمانیاوە راست نییە

خەڵك

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەنگۆی وەرگرتنی 2000 كۆچبەر لە زاری وەزیرێكی ئەڵمانیا بە فەرمی ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت: ئەو وەزیرە پێی وتین ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی ڕاستی نییە.

سەفین دزەیی بۆ دەنگی ئەمریكا دەشڵێت: ئێمە لە گەڵ لایەنەكانی ئەوروپایی دەمێكە باسی ئەوە دەكەین، ئەگەر بیانەوێت خەڵك ڕووییان تێ نەكات پێویستە هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن لە كۆمەڵێك بواردا، مەسەلەی ئابورییە، پێشكەوتنی كۆمەڵگایە، بابەتی ئاسایشە، تا خەڵك دووچاری دڵەڕاوكێ نەبێت، كۆمەڵێك شتی تریش هەیە.

راشیگەیاند، ئەوان دەتوانن هاوكارمان بن تا خەڵك بیر لە چوونە دەرەوە نەكاتەوە، بەڵام لە هەمانكاتدا خەڵك خاوەنی بڕیاری خۆیەتی و بە پێی جاڕنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەموو كەس دەتوانن سەفەر بكەن.