سەردێر

خۆكوتان بە ڤاكسینی كۆرۆنا لە سلێمانی گەیشتە ئاستێكی بەرز

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دواین ئاماری خۆكوتانی هاووڵاتیان بە ڤاكسینی كۆرۆنا ئاشكرادەكات و وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا 9%ی هاوولاتیان خۆیان كوتاوە.

سامان شێخ لەتیف، بەڕێوەبەری ڕاگەیاند و پەیوەندییەكانی تەندروستی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەپی ئاماری بەشی كوتان لەپارێزگای سلێمانی تائیستا نزیكەی (430) هەزار و (717) هاووڵاتی ڤاكسینیان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەر سێ جۆری (ڤایزەر، ئەسترازینیكا، سنۆفاڕم) وەرگرتووە.

ڕاشیگەیاند، ئەو ژمارەیە هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیانیش دەگرێتەوە .

لای خۆشیەوە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تا ئێستا 6 ملیۆن و 954 هەزار و 263 كەس بە ڤاكسینی كۆرۆنا خۆیان كوتاوە و بەو جۆرەش تا ئێستا تەنها 9%ی خەڵكی عێراق خۆیان كوتاوە.