سەردێر

مەسرور بارزانی گەڕایەوە هەولێر

خەڵك –
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوای بەشداریكردنی لە لوتكەی كۆڕبەندی ( دایەلۆگی مەنامە2021) كە بەبەشداری بەرپرسانی باڵای جیهانی، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین سازكرا بوو گەڕایەوە هەولێر.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە21ی نۆڤێمبەری 2021 لە دوای بەشداریكردنی لە لوتكەی كۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە) كە بە بەشداری بەرپرسانی باڵای جیهانی، بۆ ماوەی سێ رۆژ لە مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین سازكرابوو گەڕایەوە هەولێر و لەرۆژی یەكەمی كۆڕبەندەكەدا بەشداری پانێلێكی گفتوگۆكردنی كرد لەبارەی گۆڕانكاریی و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە.

لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەوروپا و ئەمریكا و وڵاتانی عەڕەبی ئەنجامدا، وەك پاشای بەحرەین، جێنشین و سەرۆك وەزیرانی بەحرەین، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری دەرەوە، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەمینداری گشتی كۆمكاری عەرەبی، وەزیری بەرگری ئەمریكا و ڕێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفەریقا، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری بەرگری سینگاپور، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیماراتی، وەزیری دەرەوەی یۆنان و وەزیری دەرەوەی بەحرەین.

لەدیدارەكاندا، تاووتوێی پرسەكانی ناوچەكە كران، لە نێویشیاندا دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراق لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەرەپێدانی پەیوەندیی و ھەماھەنگیی لە سەرجەم بوارەكاندا.