سەردێر

پێدانی كارەبای نیشتمانی ئاسایی دەبێتەوە

خەڵك-
بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە هەوڵ و ماندووبوونیكی زۆری بەرپرسی ئیدارەی سۆران و بەڕێوەبەریمان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و كۆمپانیای جێبەجێكار، كە كۆمپانیاكە تیمەكانی خۆیان زیاد كرد و بەشێوەی فول تایم كاریان كرد لە پڕۆژەی گۆرینی تەل لەسەر ئەو هێڵەی، كەهەیە لەنێوان شەقڵاوە تاكو خەلیفان بە درێژی ٣٣ كیلۆمەتر.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو تەلەی، كەهەیە توانای هەڵگرتنی ٢٠٠ مێگاوات كارەبای هەیە، بەڵام ئەوەی دەبەسترێت توانای هەڵگرتنی ٣٨٠ مێگاوات كارەبای هەیە.

ئاشكراشی كردووە، ئەگەری هەیە بۆ یەك شەمەی داهاتوو پڕۆژەكە تەواو بكرێت و ڕەوشی كارەبای نیشتمانی ئاسایی ببێتەوە.

May be an image of sky and natureMay be an image of 2 people and outdoorsMay be an image of 3 people and outdoorsMay be an image of 3 people and outdoorsMay be an image of skyMay be an image of 1 person and outdoorsMay be an image of 1 person and outdoorsMay be an image of 2 people and outdoorsMay be an image of 4 people and outdoors