سەردێر

بریندارێكی دیكەی ڕووداوەكەی سەركەپكان گیانی لەدەستدا

خەڵك
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی وەرگەڕان لە ناحیەی سەركەپكان ڕوویداو هەر لە شوێنی ڕووداوەكە دوو كەس گیانیان لەدەستداو دووكەسی دیكە بریندار بوون، ئەمڕۆ یەكێكی دیكە لە بریندارەكان گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی راپەڕین بڵاویكردەوە، كاتژمێر 11ی شەوی رابردوو لە ناحیەی سەركەپكان رووداوێكی هاتوچۆ وەرگەڕان روویداوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە دوو كەس گیانیان لە دەستداو دوو كەسی دیكەش بریندار بوون، كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری تایبەت وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەوەشی وتووە، ئێستا یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەستداوە و بووە سێ گیان لەدەستدان و بریندارێك.

بەگوێرەی ئامارەكانی هاتوچۆی هەرێم لە ماوەی ۱۰ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا سێ هەزار و ٥٠٩ رووداوی هاتوچۆ روویداوە، كە بەهۆیەوە ٥٣٠ كەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٢٦ كەسیش برینداربوون.