سەردێر

لایەنێكی سیاسی داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەكات

خەڵك
هاوپەیمانی فەتح بە فەرمی داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق دەكات، داوای یاسایی پێشكەشكردووە.

مەحمود رەبیعی، وتەبێژی بزووتنەوەی حقوق سەر بە میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “هاوپەیمانی فەتح داوایەكی یاسایی پێشكەش بە دادگای باڵای فیدراڵی كردووە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق كە لە 10ی تشرینی یەكەمی 2021 بەڕێوەچوو”.

ئەو وتەبێژە ئەوەشی وت، بەڵگەی هونەری و یاسایی لەگەڵ داواكارییەكەدا هاوپێچكراوە، هەروەها داواشكراوە تا یەكلاییكردنەوەی داواكەیان، راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی دوابخرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە لە ڕۆژی 10 ی ئۆكتۆبەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عیراق ئەنجامدرا كە بووە هۆی ئاڵۆز بوونی زیاتری دۆخی وڵاتەكە و تا ئێستاش ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە پەسەند نەكراون.