سەردێر

پۆلیسی هەرێم؛ لەبارەی ڕێگریكردن لەلێدوانی وتەبێژەكانی پۆلیس بۆ میدیاكان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتی هەرێم لەبارەی ئەوەی، كە هیچ وتەبێژێك لێدوان نەدات بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و هەمیشە دەتوانن وتەبێژەكانی پۆلیس لەپارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان لێدوان بدەن و چاوپێكەوتنیش ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گشتی هەرێم لەڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بەو هەواڵانەی، كە چەند ڕۆژێكە لە سۆشیال میدیا بڵاوكراونەتەوە، كە گوایە هیچ وتەبێژێك بۆی نیە لێدوان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن بدات هاتووە، كە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هەمیشە دەتوانن گشت وتەبێژەكانی پۆلیس لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان لێدوان بدەن و چاوپێكەوتن بكەن لەگەڵ كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی بینراو و بیستراو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە پێویستە بە مەرجی وەرگرتنی ڕەزامەندی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم پێش ئەنجامدانی چاوپێكەوتنەكە بۆ ڕێكخستنی ئیش و كارەكانمان لە بواری ڕاگەیاندن و ڕەچاوكردنی دیسپلینی سەربازی بێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە ھەر كەناڵێكی ڕاگەیاندن بۆ ئەوەی دەزگاكانی پۆلیس ھاوكاریان بن لە بەرنامەیەكی تایبەتدا لاریمان نییە، بە مەرجێك بەرنامەكە سوود بە كۆمەڵگە بگەیەنێت و خزمەت بە تاكی كۆمەڵگە بكات، دوور لە ئینتیمای حزبی و شێواندنی ئەرك و ماندووبونی ھێزەكانی ئاسایشی ناوەخۆ.

پۆلیسی هەرێم لە كۆتاییدا ڕوونكردنەوەكەدا داوادەكات گشت كەناڵەكان و میدیای كوردی زیاتر لە بابەتەكان بكۆڵنەوە و بگەنە بنچینەی ھەواڵی ڕاستەقینە پێش بڵاوكردنەوەیان لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و پەیجەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

روونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم سەبارەت بەم ھەوالانەی کە چەند رۆژێکە لە سۆشیال میدیا بلاوکراونەتەوە:

*سەبارەت بەوەی کە بۆ ھیچ ووتەبێژێک نیە چاوپێکەوتن بۆ ھیچ کەنالێکی راگەیاندن ئەنجام بدات، ئەم ھەوالە دوورە لە راستیەوە و ھەمیشە دەتوانن گشت وتەبێژەکانی پۆلیس لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لێدوان بدەن و چاوپێکەوتن بکەن لەگەل کەنالەکانی راگەیاندن بینراو و بیستراو بەلام بە مەرجی وەرگرتنی رەزامەندی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم پێش ئەنجام دانی چاوپێکەوتنەکە بۆ رێکخستنی ئیش و کارەکانمان لە بواری راگەیاندن و رەچاوکردنی دیسپلینی سەربازی.
*سەبارەت بە ھەوالی کە تەنھا ھاوکاری کەنالێکی تایبەت بکرێت ، ئەمەشیان دوورە لە راستیەوە ،ئێمە وەکو بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی ھەرێم ھەر نووسراوێکی فەرمی پێمان بگات لە ھەر کەنالێکی راگەیاندنەوە بۆ ئەوەی دەزگاکانی پۆلیس ھاوکاریان بن لە بەرنامەیەکی تایبەتدا ئێمە لاریمان نیە بە مەرجێک بەرنامەکە سوود بە کۆمەلگا بگەیەنیت وە خزمەت بە تاکی کۆمەلگا بکات دوور لە ئینتیمای حیزبی و شێواندنی ئەرک و ماندووبونی ھێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ .
لە کۆتاییدا ھیوادارین گشت کەنالەکان و میدیای کوردی زیاتر لە بابەتەکان بکۆلنەوە و بگەنە بنچینەی ھەوالی راستەقینە پێش بلاوکردنەوەیان لە دەزگاکانی راگەیاندن و پەیجی تۆرە کۆمەلایەتیەکان.




هەلبژاردە

گرنگترینەکان