سەردێر

تەندروستی عیراق لە كۆی 14 حاڵەتی مردن بەكۆرۆنا 11 حاڵەتی لەهەرێم تۆماركراوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 568 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 1006 كەسیش چاكبوونەتەوە و 14 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 11 حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 12 هەزار و 201 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 568 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 188 و هەولێر 29 حاڵەت و دهۆك 138 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 1006 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 172 و هەولێر 140 و دهۆك 280 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 14 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 7 و هەولێر 2 دهۆك 2 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 23642 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎