سەردێر

مەسرور بارزانی لەگەڵ برێت مەكگورك كۆبووەوە

خەڵك –
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی كۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە لە بەحرەین، لەگەڵ ڕێكخەری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە كۆشكی سپی، كۆبووەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ شەممە 20ی 11ی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ برێت مەكگورك، ڕێكخەری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە كۆشكی سپی، كۆبووەوە و گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە و بارودۆخی گشتی عێراق، دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا تاوتوێكران.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، كە جەخت لە برەودان بە هەماهەنگی و ھاریكاری لەپێناو ئارامی و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەكە، كرایەوە.