سەردێر

كۆچبەرانی بیلاڕوس لە شوێنێكی داخراو لە چاوەڕوانیدان

خەڵك-

چاوەڕوانیی كۆچبەرانی سەر سنووری بێلاڕوس-پۆڵەندا، لە شوێنێكی داخراو بەردەوامە.

كۆچبەرەكان زۆربەیان لە عێراقەوە ڤیزەیان وەرگرتووە و هاتوون بۆ بێلاڕوس و بەمەبەستی دەربازبوون لە بێلاڕوسەوە بۆ پۆڵەندا و لەوێوە بۆ وڵاتانی دیكەی یەكێتی ئەورووپا.

بەپێی زانیارییەكان، نزیكەی دوو هەزار كەس كە ژمارەیەكی زۆریان ژن و منداڵن، چەندین ڕۆژە لەنێو خێوەتدا بە درێژایی سنووری پۆڵەندا بۆ یەكەمجار لە شوێنێكی گەرم نووستن، ژمارەیەكی كەمی كۆچبەریش لەو خێوەتانەی، كە لە دەرەوەی سەنتەرەكە درووستكراوە، شەویان بەسەربرد.

هەر بە پێی زانیارییەكان، هاوكارییە مرۆییەكان بەردەوامە، بەڵام بەشی كۆچبەران ناكات، هاوكارییەكانیش حكومەتی بێلاڕوس و خەڵك لە ڕێگەی ڕێكخراوە خۆبەخشەكانەوە بۆ ئەوانەی، كە لە سەنتەرەكەدان بەردەوامە و تیمێك لە كارمەندانی وەزارەتی دۆخی لەناكاوی بێلاڕوس و خاچی سووری بێلاڕوس و خۆبەخشان لەناو خێوەت لە بەردەم سەنتەرەكە ڕۆژانەی دوو ژەم خواردنی گەرم پێشكەش بە كۆچبەران دەكەن.