سەردێر

ئەو كەسەی لە سلێمانییەوە چووە هەولێر بۆ پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل دەستگیركرا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە كەسێك لە سلێمانییەوە چۆتە هەولێر و خەڵكی كۆكردۆتەوە بۆ پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل، بۆیە دەستگیر كراوە.

مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، هەرسێ بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و چالاكییە مەدەنییەكان و شارەوانی، كەسێكیان بە ناوی (ر. ع. ق) دەستگیر كرد، كە لە سلێمانییەوە هاتبووە هەولێر بۆ پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل لە شەقامی (150 مەتری).

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسە، سەدان گەنجی لەو شەقامە كۆكردبووەوە و خەڵكیان بێزار دەكرد.

وتیشی، “تۆمەتباری ناوبراو، كە سەرپێچیی یاساكانی هاتووچۆی كردبوو، پێچەوانەی ڕێنماییەكان ئۆتۆمبێلی لێدەخوڕی، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان، ڕادەستی پۆلیسی هاتووچۆ كرا”.

May be an image of 1 person