سەردێر

لە هەولێر ژنێك پارەیەكی زۆری هاووڵاتیان دەبات و گیانی لەدەستدا

خەڵك-ئارام سەردار
ژمارەیەك لە كاسبكاران لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانی ڕایانگەیاند، وەكو ژمارەیەك لەكاسبكارانی هەولێر سكاڵامان هەیە لەسەر ئەوەی مامۆستا “صبریە قاسم یحیا” پارەیەكی زۆری لێ خواردووین و ئێستاش دوای خۆسووتاندنی كۆچی دوایی كردووە.

یەكێك لە كاسبكارەكان دەڵێت: “ماوەی سێ مانگە ئەو مامۆستایەی ناسیووە بەپێی ئەوەی لەگەڵ ڕێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و پشتیوانی پێشمەرگە كاری كردووە، كاتێك سەردانی ماڵیمان كرد هەستت بەوە دەكرد لەم شوێنانە چاڵاكی هەیە، دوای ماوەیەك لەڕێگەی كەسێكی نزیكی داوای پارەی كرد، كەوا بۆ هاوكاری هەندێ لێقەوماوە، چونكە ئەو پارەیەی بۆی دانراوە هێشتا بۆی خەرج نەكراوە، ئێمەش كۆمپیالەمان لێ وەرگرت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەڕاپۆرتێكیش دەركەوت ئەو كەسە هاوكاری پێشمەرگەی كردوە لەشەڕی داعش و دواین هاوكاریش نۆژەنكردنەوەی ژمارەیەك خانوو بوو لەشاری زێڕین، كەبەهۆی لافاوەوە زیانیان پێ گەیشتبوو، هەروەها كەلوپەڵی نێوماڵیشی كڕی بەڵام دوای دوو ڕۆژ بەهۆكارێكی نادیار ئەو ژنە نازانین خۆی سووتاند یان سووتێنرا و ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا، دوای مردنیش كەس لای نەبووە”.

ڕوونیشی كردەوە، ئێمە بڕیاربوو پارەكەی خۆمان وەربگرینەوە، كە هی دوو كەسمان زیاتر چوار دەفتەر دۆلار بووە، ئێمەش دڵنیاین كەسی تر لەپشت ئەو ژنە بووە، سەڕەڕای نووسینی داوای یاسایی بەڵام بنكەی پۆلیس داواكەی وەرنەگرتووین، بەپێی بەدواداچوونیش پارەی هەمووان نزیكەی 30 دەفتەر دۆلار بووە”.

باسی لەوەشكرد، ئەو ژنە پارەی لە 25 كەس وەرگرتوو لەنێوان 5 ملیۆن تا 10 ملیۆن دینار گوایە تەئمیناتی پێشەكیە بۆ ڕێكخراوێكی كەنەدی تاوەكو نەفەریان بۆ دابمەزرێنێت بۆ 8 ساڵ بەمووچەی 15 وەرەقە، بۆیە داوا لەحكومەت دەكەین بەدواداچوون بكرێت بۆ ئەم كەیسە.