سەردێر

“هیچ بیانویەك نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان”

خەڵك-
پەڕلەمانتارێكی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان هۆشداری لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان دەدات و ڕایدەگەیەنێت، ناوی خوای لێ بهێنین و ئەمجارە بۆ مێژوو هەلبژاردن لە كاتی خۆی ئەنجام بدەین.

عەباس فەتاح، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی سەوز لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، لێرەو لەوێ گوێ بیست دەبم، كە بەهۆی تەواو بوونی كاتی كۆمسیۆنی بالای هەلبژاردن پێویستە ئەو 9 ئەندامە دابەشكرێتەوە بەسەر پشكی حیزبەكان بەپێی هەلبژاردنی 2018.

دەشڵێت: “لەكاتێك هەموومان دەڵێن كۆمسیۆن بێ لایەنە، كە بێ لایەنە پشكی حیزبی چی؟ ئەگەر هەمووان مەبەستیان كۆمسیۆن بێ لایەن بێت و هەلبژاردن پاك و بێگەرد بێت و دروست كردنی بیانوو نەبێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردن”.

سەبارەت بە گۆڕینی پێكهاتەی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكردووە، فەرموون چوار پارێزگامان هەیە لە هەر پارێزگایەك بە هەڵبژاردن لە نێو خۆیان دوو حاكم دیاری بكەن دەكاتە هەشت ئەندام، لە پێكهاتەكانیش یەكێك دیاری بكرێت ئەگەر حاكم نەبوو دكتۆرای لە یاسا یان ماتماتیك هەبێت و لە ناوخۆشیان بە چاودێری پەڕلەمان كەسێك بۆ سەرۆك و جێگر دیاری بكەن”.

ئەو پەڕلەمانتارەی یەكێتی دەشڵێت: ” بەهەمان شێوە و تەكنیكی كۆمسیۆنی عێراق ئامادەكاری بكرێت، ناوی خوای لێ بهێنین و ئەمجارە بۆ مێژوو هەلبژاردن لە كاتی خۆی ئەنجام بدەین”.