سەردێر

ماكینزی: هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی میلشیا شیعەكان ئەنجامیانداوە

خەڵك

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، هێرشە ئاسمانییەكەی سەر ماڵی سەرۆك وەزیرانی عیراق میلشیا شیعەكانی سەر بە ئێران ئەنجامیانداوە.


ژەنەڕاڵ كینیس ماكینزی فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا لەدیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی ئەلحوڕە ئۆباڵی هێرشە ئاسمانییەكەی سەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقی خستە ئەستۆی میلشیا شیعەكانی سەر بە ئێران و لەهەمان كاتیشدا نیگەرانی و بێزاری واشنتۆنی بەرامبەر بەو هێرشە دەربڕی و بەپەلامارێكی تاوانكاری وەسفیكرد.

ژەنەڕاڵ ماكینزی وتیشی، میلشیاكانی سەر بەئێران توانای ئەوەیان نییە بەشێوەیەكی یاسایی دەسەڵات بگرنە دەست هەربۆیە پەنا بۆ توندوتیژی دەبەن لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەكانیان كە ئەوەش كارێكی باش نییە.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی هێزە ئەمنییەكانی عیراق.