سەردێر

لە 24 كاتژمێردا، 100 كەس لە ئێران بە كۆرنا گیانیان لەدەستدا

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5784 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5784 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 100 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 69 هەزار و 559 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 128 هەزار و 734 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.