سەردێر

ڕاستەوخۆ دیمەنەكانی مانگ گیران ببینە

خەڵك-
دیاردەی گەردوونی مانگ گیران لە بەشێكی وڵاتانی جیهان دەستی پێكرد، بەڵام هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

دیمەنی مانگ گیرانی ئەمجارە لە 600 ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە، كە ڕەنگی مانگ سوور هەڵدەگەڕێت و مانگ گیرانی ناتەواو دەبێت و زیاتر لە 6 كاتژمێر دەخایەنێت.

ئەژی چەتۆ، سەرۆكی ڕێكخراوی فەلەكناسی كوردستان بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، مانگ گیرانی ناتەواو لە بەشێك لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئوسترالیا و زەریای هێمن و ئەمریكای باكور و باشور ڕوودەدات، بەڵام لە هەرێمی كوردستان و عێراق بەدی ناكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە ماوەی تەواوی مانگ گیرانەكە ٦ كاتژمێر و دوو خولەكە ـ ۲۱۹٦۳ چركە دەخایەنێت.

ڕاستەوخۆ دیمەنەكانی مانگ گیران لە ئوستورالیا، كە ئێستا لەو ناوچانە شەوە.