سەردێر

حەسەكە.. وەزیری بەرگری ئەمریكا و مەزڵوم كۆبانێ كۆدەبنەوە

خەڵك

بڕیارە ھەفتەی داھاتوو وەزیری بەرگری ئەمریكا و فەرماندەی گشتی ھێزەكانی سوریای دیموكرات كۆببنەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانی ڕۆژئاوای كوردستان بكات بۆ بەسەركردنەوەی ھێزەكانیان، لەوچوارچێوەیەشدا بڕیارە لە شاری حەسەكە لەگەڵ مەزڵوم كوبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەكانی سوریای دیموكرات كۆببێتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ھەفتەی ڕابردوو جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، سەردانی ڕۆژئاوای كوردستانیان كرد و لەگەڵ مەزڵوم كۆبانێ كۆبوونەوە.