سەردێر

پۆلیسی هەولێر؛ لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەپاركی چێشتخانەیەك دوو هاووڵاتی كوژران

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە سەر پارككردنی ئۆتۆمبیل لەگەراجی چێشتخانەیەك تۆزێك پێش ئێستا دوو هاوڵاتی كوژران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە دوای ئەوەی ئەمشەو ڕێكەوتی 18/11/2021 هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە كە شەڕێك لە شەقامی (100 مەتری) نزیك فڕۆكەخانە ڕوویداوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەركەوت، كە دوو هاووڵاتی بە ناوەكانی (ح. ج. م) و (و. ح. ا) لەسەر پارككردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەك كوژراون.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە تیمەكانی پۆلیس لە ئێستادا لە شوێنی ڕووداون و دوای لێكۆڵینەوەی ورد، زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەكەینەوە.