سەردێر

“خەڵكانێك هەن بەناوی مافی ژنانەوە بوونەتە هۆكاری بڵاوكردنەوەی دیاردەی نامۆ لە ژنان”

خەڵك –
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، خەڵكانێك هەن بەناوی مافی ژنانەوە بوونەتە ھۆكاری بڵاوكردنەوە دیاردەی نامۆ لە ناویان، ئەبێ خوشكانی یەكگرتوو بە فیكر و بە مەنهەجێكی دروست وەڵامی ئەم چەواشەكاری و خراپ بەكارهێنانە بدرێتەوە.

سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئێوارەی ئەمرۆ پێنج شەممە 18-11-2021 لەدرێژەی سەردانەكەیدا بۆ دەڤەری بادینان لە دهۆك لەگەڵ بەشێك لە رێكخستنەكانی خوشكان و لقی ئامێدی حزبەكەی كۆبۆوە و خوشكان جێگەی فەخرن و شانازیان پێوە دەكەین، كە هاوشانی براكانیان بەردەوامن لە جوهد و چالاكی.

ڕاشیگەیاندووە، خەڵكانێك ھەن بەناوی مافی ژنانەوە بوونەتە ھۆكاری بڵاوكردنەوەی دیاردەی نامۆ لە ناویان و ئەبێ خوشكانی ئێمە لە سەنگەری هجوم بن و بەرگری لە مافەكانیان بكەن و بە فیكر و بە مەنهەجێكی دروست وەڵامی ئەم چەواشەكاری و خراپ بەكارھێنانە بدرێتەوە.

‎May be an image of ‎‏‏٧‏ كەس‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎