سەردێر

ئێران بەبێ‌ ڕاهێنەر بەرانبەر بە عیراق یاریی دەكات

خەڵك-
یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ (فیفا)، سكۆچیچ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران بۆ یارییەك ڕادەگرێت لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهان.

فیقا تەنیا بە ڕاگرتنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێرانەوە وەستا بۆ یەك یاریی كە لەبەرانبەر هەڵبژاردەی عیراقە لە گەڕی داهاتووی پاڵاوتنەكان.

ڕاگرتنەكە دوای وەرگرتنی كارتی سور بوو، لە یاریی هەڵبژاردەكەی بەرانبەر بە هەڵبژاردەی لوبنان كە بەهۆی شێوازێكی نەشیاوی ئاهەنگگێڕانەوە بوو لەبەرانبەر تیمی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی لوبنان لە پاش تۆماركردنی گۆڵی بردنەوەی هەڵبژاردەی ئێران لەدواساتی یارییەكە كە بە كوشندە ناوبرا.

عیراق لە یاریی ڕۆیشتن بە ئەنجامی سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرانبەر بە هەڵبژاردەی ئێران دۆڕا.