سەردێر

بەرهەم ساڵح لەگەڵ جینین هێنیس پلاسخارت كۆبوەوە

خەڵك –
سەرۆككۆماری عیراق لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبوەوە و جەخت لە پاراستنی سەقامگیری و پشتیوانی لە هەوڵەكانی عێراق كرایەوە بۆ بەھێزكردنی ئارامی و ئاسایش و باشتركردنی دۆخی ئابووری و گەشەپێدان.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2021 لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و لەدیدارێكدا جەخت لە پاراستنی سەقامگیری و پشتیوانی لەهەوڵەكانی عێراق كرایەوە بۆ بەھێزكردنی ئارامی و ئاسایش و باشتركردنی دۆخی ئابووری و گەشەپێدان.

هەر لە دیدارەكەدا باس لە دۆسیەی ھەڵبژاردنەكان و تانە و سكاڵاكان كرا لەچوارچێوەی یاسا و چارەسەركردن و یەكلایكردنەوەی بە رەچاوكردنی شەفافی و كاری پیشەییانە تاوەكو متمانە بە پڕۆسەی هەڵبژاردنەكان بەھێزتر بكرێت و هاوكات حكومەتێكی كارای كاریگەر بێتەئاراوە كە ماف و داواكارییە رەواكانی عێراقییەكان بھێنێتەدی.