سەردێر

دەروازەی حاجی ئۆمەران؛ برێكی زۆر ڕۆنی بزوێنەری ئۆتۆمبێل گەڕێنرایەوە

خەڵك –
كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی دەرنەچوون لە پشكنیندا بڕی زیاتر لە (25) تەن ڕوونی بزوێنەری ئۆتۆمبێلێك گەڕێنرایەوە بۆ وڵاتی هاوردەكراو، كە كۆماری ئیسلامی ئێرانە .

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێكەوتی (2021/11/18) هەڵسان بەگەڕانەوەی یەك بار لەجۆری ڕوونی بزوێنەر بەبڕی (25) تەن و (90) كیلۆگرام بۆ ووڵاتی سەرچاوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە گەڕانەوەی ڕۆنەكە بە هۆی دەرنەچوونیەوە بووە لە پشكنیندا لەلایەن بنكەی سوتەمەنی حاجی ئۆمەران و كۆمپانیای نیوستاندارد بۆی ئەنجامدراوە، لەپشكنیندا دەرنەچوو.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎