سەردێر

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاكی هێزەكانی لە مەتینا بڵاوكردەوە

خەڵك –
گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاكیی گەریلاكانی یەژاستاری بڵاوكردەوە ، كە ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەكەم لە ناوچەی مەتینا ئەنجامیانداوە و لە چالاكییەكەیاندا ٢ سەربازی سوپای توركیا كوژران .

پێشتر ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە بارەی ئەو چالاكییەوە رایگەیاند، ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یەكەم كاتژمێر 14:00 لە دەوروبەری شاخی كۆردینە، هێزەكانی یەژا ستارمان بە شێوازی نیشانەشكێنی هێرشیان كردە سەر گروپێك لە سوپای توركیا .

ئاماژە بۆ ئەوەشكرابووە، كە لە ئەنجامی ئەو چالاكییەدا، كە بۆ یادكردنەوەی شەهید بێریتان فەرماندەی نەمرمان ئەنجامدرا دوو سەربازی سوپای توركیا كوژران و دوای ئەنجامدانی چالاكییەكەش سوپا بە كۆپتەر كوژراوەكانی خۆیان لە ناوچەكە دوورخستەوە.