سەردێر

كەركوك، ژن و مێردێك لە ماڵەكەی خۆیاندا كوژران

ڕووداوەكە لە گەڕەكی شۆراو ڕوویداوە

خەڵك-
وتەبێژی پۆلیسی كەركووك كوژرانی ژن و مێردێك لە ماڵەكەی خۆیاندا لە گەڕەكی شۆراوی كەركوك ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕائید عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند “ڕووداوەكە درەنگانی شەوی رابردوو ڕوویداوە، بەڵام كەمێك بەر لە ئێستا هێزەكانمان ئاگاداركراونەتەوە، ژن و مێردەكە لەنێو ماڵەكەیاندا كوژراون.”

بەوتەی ڕائید عامر نوری”ئەوانەی ئەو كارەیان كردووە چەند كەسێك بوون و پارەیان دزیوە و ئۆتۆمبێلێكیشیان دزیوە، بەڵام ئۆتۆمبێلەكە دۆزراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە”.

وتەبێژی پۆلیسی كەركوك دەڵێت “پێدەچێت ئەوانەی ئەو كارەیان كردبێت كەسانی ناسیاوی خۆیان بن، بەڵام ئێمە لێكۆڵینەوەمان لە رووداوەكە بەردەوامە و وردەكاریی زیاتر لە دوای لێكۆڵینەوەكان دەردەكەوێت، ژن و مێردەكەش بە تەمەنن و تەرمەكانیان ڕەوانەی فەرمانگەی پزیشكی دادوەری كراوە”.