سەردێر

ئێران، نزیكەی 129 هەزار كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5882 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5882 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 103 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 63 هەزار و 775 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 128 هەزار و 634 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.