سەردێر

وێنە، چۆنێتی نانی بەشەئاردی دابەشكراو بەسەر هاووڵاتیان

خەڵك-

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایدەگەیەنێت، بەشە ئاردی مانگانەی دابەشكراو لە ژێر تاقیكردنەوەكانی بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێلەی هەولێر دەردەچێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕاسپاردە و بڕیاری نەوزاد كامیل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی، بۆ دڵنیابوون لە كوالێتی بەشە ئاردی دابەشكراو، بەرێوەبەرایەتی درووستكراوی دانەوێڵەی هەولێری ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون و تاقیكردنەوە.
ئاشكراشیكرد، تیمی بەڕێوەبەرایەتییەكە هەستان بە درووستكردنی نان لە بەشە گەنمی مانگی (9) لە هەندێ لە كارگەكانی ئارد لە شاری هەولێر، لە ئەنجامی تاقیكردنەوەی ئاردەكەدا بۆیان دەركەوت بەبێ هیچ كێشە و گرفتێك نانێكی تەندروست و جوانی لێوە دروست دەبێت.