سەردێر

هۆكاری چیە ئۆتۆمبێلێك بەنزین زۆر سەرف بكات؟

خەڵك-
پرسیاری زۆر دەكرێت لەلایەن شۆفێرانەوە، كە هۆكاری چییە ئۆتۆمبێلەكانیان زیاد لە ئاستی پێویست بەنزین سەرف دەكات؟

ئەو كیشەیەی زۆرێك له شۆفێران دووچاری ئۆتۆمبێلەكانیان دەبێتەوە بریتییە لە زیاد خواردن یان سەرف كردنی بەنزین بەتایبەتی لە دۆخی ئێستادا، كە نرخی بەنزین گرانە، كە بە بڕوای شارەزایانی میكانیكی ئۆتۆمبێل چەند هۆكارێكی هەیە.

١- تێكچوونی نۆزڵ لە زیاد تێكردن یان لیك كردن یان لێچوونی نۆزڵ.
2- تێكچوونی جۆزەی ساڵنسا.
3- دەرهێنانی بەردی ساڵنسا یان گرانی بەردەكە.
4- پیسبوونی شووتەی هەوا یان كۆنبوونی.
5- پیسبوونی ئێرفلۆ یان لەكاركەوتنی.
6- دەرهێنانی وەلفی حەماوە، كە وادەكات گەرمی بزووێنەر جێگیر نەبێت و زۆر جار پلەی گەرمی كەمبێت، كە ئەمەش وادەكات بەنزین زۆر بخوات.
7- پلاك ڕۆڵێكی زۆری هەیە لە سەرفكردنی بەنزین، چونكە پلاكی عادی بەباشی ئاگر ناپڕژێنێت و وادەكات بەنزینی زۆری بوێت.
8- لێچوونی بەنزین لە یەكێك لە سۆندە و شوێنەكانی دیكەی ئۆتۆمبێلەكە.
9- تێكچوونی خەڵوزی بەنزین، كە هەوای ناو تەنكیەكە ئەبات بۆ ناو دەكشنی سارد و جارێكی دیكە دەیسووتێنێت.
10- تێكچوونی جۆزەی سەباحی.
11- تێكچوونی مرەجەع.