سەردێر

ڕەگەزی گۆڵپارێزەكەی ئێران هەرادەنێتەوە

مێیە یان نێرە؟

خەڵك-
یەكێتی تۆپی پێی ئەردەنی ڕەتیدەكاتەوە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئاسیاوە وەڵامدرابێتەوە سەبارەت بە داواكارییەكەی لەبارەی لێكۆڵینەوە لە ڕەگەزی یەكێك لە یاریزانانی هەڵبژاردەی ژنانی ئێران.

یەكێتی تۆپی پێی ئەردەنی داوای لە یەكێتی ئاسیا كردبوو، لێكۆڵینەوە لە ڕەگەزی یەكێك لە یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئێران بكات كە دژ بە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئەردەنی یاریيان كرد لە یارییەكی یەكلاكەرەوە لە پاڵاوتنی ئاسیا كە لەم ماوەیەی دواییدا لە ئۆزبەكستان ئەنجامدرا و تێیدا ئێران بە پەناڵتی یارییەكەی بردەوە.

محەمەد عەیاسرە، بەڕێوەبەری یەكێتی تۆپی پێی ئەردەنی بە میدیاكانی ڕاگەیاندبوو، یەكێتییەكەیان هیچ وەڵامێكی پێنەگەیشتووە لەلایەن یەكێتی ئاسیاوە لەو بارەیەوە، ئەو هەواڵانەشی ڕەتكردەوە كە بڵاوكرانەوە كە گوایە یەكێتی ئاسیا لەو بارەیەوە گەیشتۆتە ئەنجام، تەئكیدی لەسەر چاوەڕوانیكردنی یەكێتی تۆپی ئەردەنيش كردەوە، تا لەو بارەیەوە بە فەرمی وەڵام بدرێنەوە.

دروستبوونی كێشەكە لەسەر ڕەگەزی زەهرە كوادی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بۆ ژنان دروستبووە كە هەڵبژاردەی ئەردەن پێیوایە ڕەگەزی نێرەوە و مێ‌ نییە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر میدیاكان لە زاری یەكێتی تۆپی پێی ئاسیاوە بڵاویان كردەوە كە لە دوای لێكۆڵینەوەكان سەلمێنراوە گۆڵپارێزەكەی ئێران مێیە و نێر نییە.