سەردێر

پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كتێب لە سلێمانی دەكرێتەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە سبەینێ‌ پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ كتێب دەكرێتەوە و 10 ڕۆژ دەخایەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارە سبەینێ پێنج شەممە ٢٠٢١/١١/١٨ لە كاتژمێر 10ی بەیانی سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە شاری سلێمانی بكرێتەوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ و تاوەكو 27ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.

سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی، بە چاودێری وەزیری رۆشنیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت.

لە پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب چەندین كۆمپانیای بیانی و ناوخۆی بەرهەم و نووسین و كتێبەكانیان نمایش دەكەن و تیایدا چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچێت.