سەردێر

مێسی باسی یارییەكەی بەرازیل دەكات

ئەرجەنتین گەیشتە مۆندیال

خەڵك-
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و كاپتنی هەڵبژاردەی تانگۆ، یارییەكەیان لە پاڵاوتنی جامی جیهان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی بەرازیل، بە زۆر قورس وەسف دەكات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، لە گەڕی 14ی پاڵاوتنی ئەمریكایی باشوور بۆ سەركەوتن بۆ مۆندیالی قەتەر 2022، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و برازیلی میوانی بە بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون.

ئەو ئەنجامە لەگەڵ ئەنجامی یارییەكانی تر، بوونە مایەی سەركەوتنی فەرمی ئەرجەنتین بۆ مۆندیالی قەتەر 2022، ئەمەش دوای سەركەوتنی بەرازیل و بەر لە 4 گەڕی كۆتایی پاڵاوتنەكان.

مێسی لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی ڕایگەیاند:”من باشم، بە ئامادەییەكی گەورەوە دەستم بە یاریی كرد، بەڵام هاوسەنگیم لەدەستدا”.

بە وتەی مێسی:”یارییەكە زۆر گرنگ بوو، گەر وانەبوایە یارییم نەدەكرد، ماوەیەكی زۆرە یارییم نەكردووە، ئاسان نییە بەشێوەیەكی هاوسەنگ لە يارییەكی وەهادا یاریی بكەیت”.

لە كۆتایی قسەكانیدا مێسی وتی:”لە سەرەتاوە بڕوامان وابوو دەتوانیین یارییەكە ببەینەوە، هەوڵماندا كۆنترۆڵی یارییەكە بكەین و ئەمەش لە هەندێك كاتدا نەدەكرا، ئەوەی گرنگە ئێمە كارێكی باشمان كرد، نەدۆڕایین و لە پەرەسەندنی بەردەوامداین”.