سەردێر

خوێندنی باڵا وەرگیراوانی زانكۆ و پەیمانگاكان ئاگاداردەكاتەوە

خەڵك-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە سەرجەم وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندنی (2021 – 2022) دەكات، پێویستە تاكو سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەیوەندی بەو بەش و كۆلێژانەى كە ناویان لەسیستمی وەرگرتن (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) هاتۆتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە”بەپێی داتاكانی تۆماری زانكۆكانی كوردستان تاكو ئێستا كەمتر لە 50%ی وەرگیراوان پەیوەندییان بە شوێنی وەرگیراوای خۆیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان كردوە.”

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە”هەر وەرگیراوێك تاكو هەفتەی داهاتو پەیوەندی بە بەش و كۆلێژەكەی نەكات، بەپێچەوانەوە ناوی لە لیستی وەرگیراوانی ئەمساڵ دەسڕێتەوەو ناتوانێت دەست بە خوێندن بكات.”