سەردێر

بڕیاری نوێ لەسەر كۆچبەرانی سنووری بیلاڕوسیا درا

خەڵك-
حكومەتی بیلاڕوسیا بۆ پاراستنی كۆچبەران لە سەرما و برسێتی و دروست نەبوونی كێشە لەسەر سنوور لەگەڵ پۆڵەندا بڕیاریداوە كۆچبەران بخاتە كەمپەوە.

ڕێبوار بابكەیی، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردسی لە پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، حكومەتی بیلاڕوسیا داوای كردووە پەنابەران لە كەمپ بكرێن.

ڕاشیگەیاندووە، “لێرەوە بە كۆچبەرانی خۆمان دەڵێم، ئەوانەی پرسیاریان كردووە كە ئایە بچنە كەمپەكان یان لە شوێنی خۆیان بن؟ بچن بۆ كەمپەكان تا ژیانتان لە سەرماوسۆڵە و برسییەتی ڕزگار بێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، كۆچبەران لە كەمپەكان بن باشتر دەستمان پێیان دەگات بۆ ھێنانەوە تا لە دارستانەكان.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر لەسەر ئەو پرسە و هۆكاری نەچوونی شاندی پەڕلەمان بۆ بەهاناوەچوونی كۆچبەران، (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە ڕێبوار بابكەیی، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.