سەردێر

سێ‌ مووشەك لە گوندێكی سنوری ناحیەی قەسرۆك كەوتنەخوارەوە

خەڵك-

سێ مووشەك لە سنوری گوندی باڤیانی سەر بە ناحیەی قەسرۆك كەوتنەخوارەوە و بەپێی زانیارییەكان نەبوونەتە مایەی كەوتنەوەی قوربانیان و زیانی ماددییان لێنەكەوتۆتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێ مووشەك لە نزیك گوندی باڤیانی سەر بە ناحیەی قەسرۆكی سنوری قەزای شێخان كەوتنەخوارەوە، بەگوێرەی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، شوێنی ئارستكردنی موشەكەكان لە نزیك موسڵەوە بووە، پێشبینش دەكرێت سەربازگەكانی توركیا لە ناوچەكەدا كرابێتەئامانج.

هەندێك لە سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكانە لە نزیك گوندی باڤیانی سەر بە ناحیەی قەسرۆك، قوربانی یان زیانی ماددی لێنەكەوتۆتەوە.