سەردێر

ڕۆناڵدۆ: هەر دەچین بۆ قەتەر

پورتوگال كەوتە پاشكۆوە

خەڵك-
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال، پەیامێك بۆ هاندەرانی ڕەوانە دەكات، ئەمەش دوای ئەوەی ‏ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی نەیانتوانی ڕاستەوخۆ بۆ مۆندیالی قەتەر 2022 سەربكەون.

هەڵبژاردەی پورتوگال بە یەكسانبوون و بردنەوە سەركەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەردەكرد، ‏بەڵام لە یاریگای خۆی و بەرامبەر هەڵبژاردەی سربیا دووچاری دۆڕان بۆوە، بەو ئەنجامەش سربیا ڕاستەوخۆ سەركەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەركرد و پورتوگالیش كەوتە ‏پاشكۆكان.‏

ڕۆناڵدۆ لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردەوە”تۆپی پێ هەمیشە دەیسەلمێنێت كە ‏ئەنجامی خوازراو بە قورسی دەستەبەر دەكرێت، ئەنجامی یارییەكەی سربیاش قورس بۆیان، بەڵام نابێت بێ‌ هیوابین كە ئامانجمان سەركەوتنە بۆ مۆندیالی 2022، هێشتا ئامانجەكەمان وەك ‏خۆیەتی دەزانین كە پێویستە چی بكەین، هیچ بیانوویەكمان نییە و دەبێت پورتوگال بۆ مۆندیالی قەتەر سەربكەوێت”. ‏

هەڵبژاردەی پورتوگال لە قۆناغی پاشكۆكان، لەگەڵ 11 هەڵبژاردەی تر ڕكابەری دەكات، تا لەو سێ ‏كورسییەی دەمێنێتەوە، یەكێكیان بپچڕێت و بۆ قەتەر 2022 سەربكەوێت.