سەردێر

بەڕێوەبەری شارەوانی خانەقین لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی خانەقین لە پۆستەكەی دوورخرایەوە، هۆكاریی دوورخستنەوەكەش بۆ هاوتانەبوونی پلەی وەزیفی لەگەڵ پۆستەكەیدا دەگێڕدرێتەوە.

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن پارێزگای دیالەوە دەرچووە و واژۆی موسەننا عەلی مەهدی تەمیمی پارێزگاری دیالەی لەسەرە، ئەندازیار ئەوس ئیبراهیم مەهدی زاهیر لە پۆستی بەڕێوەبەری شارەوانی خانەقین دوورخرایەوە و لە جێگەیدا ئەندازیار مریەم كەریم غەفوری وەك بەڕێوەبەری نوێ‌ و بۆ ماوەی سێ‌ مانگ دیاریكرا.

هەر لە نوسراوەكەدا هاتووە كە ئەوس ئیبراهیم بۆ شارەوانی سەدی عوزێم دەگوازرێتەوە و فەرمانەكەش لە ڕێكەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ‌ دەكرێت.