سەردێر

قوباد تاڵەبانی: كاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە

خەڵك

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێك بە بۆنەی یادی 237 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی بڵاودەكاتەوە و دەڵێت،” ئیتر كاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە، ئاشتبوونەوەش بە خزمەتكردنی شارەكە و بەڕێزگرتنی تاك بە تاكی هاووڵاتیان و دانیشتووانەكەی دەبێت”.

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت،”چیتر پۆست و بەرپرسیارێتی ئیمتیاز نییە، بەڵكو بۆ خزمەتكردنە. لەمەودوا ئەوانەی بەرپرسیارێتییان پێ دەدرێت دەبێت خۆیان بە خزمەتكاری خەڵكی ئەم شارە بزانن. سلێمانی بێخاوەن نییە، شاری شاران بووە و هە واش دەمێنێت”.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەڵێن دەدات،” جوانترین نمونەی خزمەتگوزاری بەو شارە خۆشەویستە پێشكەش بكەن و ناو و ناوبانگ و پێگەی ئەو شارە وەك پێشەنگی كاری هونەری و ڕۆشنبیری بەرز ڕاگرن”.