سەردێر

ڕاپۆرتێكی “ڕەش” لەسەر مافی مرۆڤ لە هەرێم بڵاوكرایەوە

سلێمانی ـ نزار جەزا
ڕاپۆرتێكی ڕەش لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا لەهەرێمی كوردستان خرایەڕوو.

عیماد حەمید، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی ناوەندی نیشتیمانی بۆ مافی مرۆڤ لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم ڕاپۆرتەیان بەڕەنگی ڕەش بەبێ هیچ نووسینێك بڵاوكردۆتەوە.

زیاتر ڕوونیكردەوە، دەیانەوێت لەڕێگەی ئەم ڕاپۆرتەوە پەیامێك بگەیەنن، كە مافی مرۆڤ لەدۆخێكی خراپ و ڕەشدایە.

باسی لەئەوەشكرد، لەمانگی ئایندەدا بەداتای ورد زانیاری لەسەر ڕەوشی سەروەری یاسا و ماف مرۆڤ دەخەنەڕوو.

جەختیشی كردەوە، ڕەوشی مافی مرۆڤ لەهەموو هەرێمی كوردستان هاوشێوەی یەكە و جیاوازی لەنێوان زۆنەكاندا نییە.