سەردێر

كەركوك، كوژرانی بەرپرسی قەناس بەدەستەكانی داعش ڕادەگەیەنرێت

خەڵك-
وەزارەتی بەرگری عیراق، كوژرانی بەرپرسی قەناس بەدەستەكانی داعش لە پارێزگای كەركوك و برینداركردنی دوو چەكداری تری رێكخراوەكە لە كەمینێنێكی سوپادا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن وەزارەتی بەرگری عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان، فەوجی سێی لیوای 45ی پیادە، توانی تیرۆرست (ی.أ) ئامر مەفرەزەی قەناس بەدەستەكان بكوژێت كە بە (ئەبو قەتادە) ناودەبرا”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە ئۆپەراسیۆنێكی تر و لە كەمینێكی تۆكمەدا لە ناوچەی ئەلبو محەمەد لە وای شای سەر بە پارێزگای كەركوك، دوو چەكداری رێكخراوی داعش برینداركران”.