سەردێر

پۆلیسی ڕاپەڕین كەسێكی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین كەسێكی بە تۆمەتی بە كارهێنانی ماددەی هۆشبەر و بەكارهێنانی دراوی ساختە دەستگیر كرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا كە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە ڕایگەیاند: كاتژمێر 2 ی بەرەبەیانی ڕۆژی 11/11/2021، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد لەلایەن هێزەكانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین توانرا كەسێك دەستگیر بكرێت بەناوی (ب، ع، م) لە دایكبووی ساڵی 1979 لە ڕەگەزی نێر بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، دوای دەستگیركردنیش دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و دراوی ساختەی بیانیدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستووەتەڕوو: دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە كراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی بە پێی ماددەی 30ی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر ڕاگیراوە.