سەردێر

تەندروستی هەرێم: ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزە

خەڵك

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێوان 8 بۆ 13% ی ئەو پشكنیانەیە كە لە تاقیگەكانی هەرێم دەكرێن.
د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند:”ڕێژەی تووشبوون و مردن هێشتا بەرزە و ڕێژەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە نێوان 8 بۆ 13% ی ئەو پشكنینانەیە كە لە تاقیگەكانی هەرێم دەكرێن.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم وتیشی: چاودێری چری نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا ئەو نەخۆشانەی تێدایە كە باری تەندروستیان ناجێگیرە، گۆڕانكاری كەشوهەوا و هاتنی وەرزی سەرما و پابەند نەبوونی هاووڵاتیان بەڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی هۆكارن بۆ زیادبوونی ڕێژەی تووشبووان.
د.ئاسۆ حەوێزی ئەوەشی خستەڕوو، تاكو ئێستا ملیۆنێك و 200هەزار ژەمە ڤاكسینیان بەهاووڵاتیان داوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم داواشی كرد، هاووڵاتیان پەلەبكەن بۆ وەرگرتی ڤایرۆسی كۆرۆنا چونكە توێژینەوەكان سەلماندویانە چارەسەرێكی گونجاوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییە و بۆ ئەم بەمەستەش وەزارەتی تەندروستی 171 سەنتەری پێدانی ڤاكسینی بۆ هاووڵاتیان تەرخانكردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: 427 تووشبووی نوێ لەگەڵ 25 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە كۆی ئەو 427 حاڵەتی تووشبوونە 165 حاڵەتیان لە دهۆك و 140 حاڵەتیان لە هەولێر و سلێمانیش 81 حاڵەت و هەریەكە لە گەرمیان و ڕاپەڕین و هەڵەبجەش 41 حاڵەتی نوێیان تێدا تۆماركراوە.