سەردێر

محەمەد ئەمین پێنجوێنی؛ گۆڕینی ناوی گوندی كانی مانگا بۆ كانی كەژان هەڵەیە

خەڵك –
سیاسەتمەدارێكی دیاری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گۆڕێنی ناوی گوندی كانی مانگا بۆ كەژان هەڵەیە و شێواندنی مێژووە دەستكاریكردنی مێژوش كارێكی خراپە، داوا لەو بەڕێزانە دەكەم،كە دەیانەوێ ناوی (كانی مانگا) بگۆڕن لەتەنیشت جادە قیرەكەی بەر گوندەكە پەیكەرێكی گەورە بۆ مانگا زەردە ناوچاو قەشانەكە دروست بكەن.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری دیاری هەرێمی كوردستان لە نوسینێكدا لەسەر گۆرینی ناوی گگوندێكی سنوری شارۆچكەی پێنجوێن ڕایگەیاندووە، گوندی كانی مانگا سەدان ساڵەی ئاوەدانە و وەك كەو بەقەت پاڵی ملە كەوە و هەڕووتەوە دەخۆێنێ بەسەوزایی و درەختەت وەك بوك ڕازاوە بوو هەرچەندە چەند ماڵێكی كەم بوو، بەڵام جێگەیەكی نایاب بوو بۆ بەخێوكردنی ئاژەڵ بەتایبەتی بزن، چونكە گەڵا جاڕی زۆر بوو لە بەر ئەوەی دەشتایی نەبوو بۆ كشتوكاڵ ئاژەڵداری تیایدا لە برەودا بوو، كە ئەوەش سامانێكی گرنگە .

ڕاشیگەیاندووە، لەم دواییەدا وەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییە كاندا بینیم ناوەكەیان گۆڕیوە بۆ كەژان هەرچەند كەژان ناوێكی ناوازە و جوانە لە گەڵ سروشتی ناوچەكەدا دەگونجێ، بەڵام ئەمە شێواندنی مێژووە دەستكاریكردنی مێژوش كارێكی خراپە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لەوانەیە هەندێك لە ڕۆشنبیر و گەنجە تازەپێگەیشتووانەی (كانی مانگا)، بەلایانەوە گونجاو نەبێ گوندەكەیان ناوی مانگای لێ نرا بێت ، بەڵام هۆكار هەر چییەك بێت بەلای منەوە، گۆڕینی ناوەكە هەڵەیە.

دەشڵێت ،”مانگا، لە میتۆلۆژیا و ئایین و كلتووری زۆر گەل لە جیهاندا پیرۆزە و شانازی پێوە دەكرێ، بۆ نموونە لە هیندستان بە ملێۆنان كەس مانگا دەپەرستن، لە قورئانیشدا سورەتێك بە ناوی (مانگا)ەوە هەیە، لەناو زۆر گەلاندا مانگا سونبلی خێر و خۆشییە، لە كوردەواریشدا وا باوە، هەر خێزانێك مانگایەكی شیردەری هەبووایە دەیانگوت: لە سای مانگا زەردەوە وەكو پاشا ئەژین”.

محەمەد ئەمین پێنجوێنی لەنوسینەكەیدا داواش لەو بەڕێزانە دەكات، كە دەیانەوێ ناوی (كانی مانگا) بگۆڕن لە تەنیشت جادە قیرەكەی بەر گوندەكە پەیكەرێكی گەورە بۆ مانگا زەردە ناوچاو قەشانەكە دروستبكەن و ڕووی بكەنە گوندی كانی مانگا و ببۆڕێنێ هاوار بكا بڵێ مەیگۆڕن.!!!

بۆ مێژووی گوندەكەش محەمەد ئەمین پێنجوێنی باسی لەوەشكردووە، كە ئەگەر ئەو گوندە ناوی (كانی مانگا) نەبووایە، شاعیری بەناوبانگ شێخ سەلام ئەو كۆپلە شیعرەی بۆ نەدەهات (بەختەكەم بەدبەختە شوومە سەر لە جێ پێ دا ئەنێم چاوەڕیی ئاوی حەیاتم كانی مانگا دێتە ڕێم) یان ئەی چی لەو مێژووە پڕ سەروەرییە دەكەی كە دەڵێن، (شێخ مەحموودی نەمر) لە ملەكەوە و كانی مانگاوە شەڕی لەگەڵ لەشكری ئینگلیزەكان كردوە و هەر لەگوندی كانی مانگا و هەڕوتەوە بەرانبەری لە شكری ڕووس بووەتەوە، ئەی دەزانن ئێستەیش ڕەمز و نیشانەی سامان و دەوڵەمەندیی هۆڵەندا، مانگایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، شێخ سەلامی شاعیر فەرمانبەر بوو لە (فەرمانگەی ئیشغاڵ و ئیسكان)، چاودێری ئەو كرێكارانەی دەكرد، كە پردی كانی مانگا و جادەی ملەكەوەیان دروست دەكرد، لەوێ لە چادرێكدا دەژیا، هەر لەژێر ئەو چادرەیشدا شیعری ملەكە وە و كانی مانگای نووسیوە.

کوردیپێدیا - کانی مانگا