خەڵك –
لە ماوەی تەنها یەك مـانگدا لیژنـە هاوبەشەكانـــی قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق ســەردان و پشكنینیان بـۆ زیاتر لــە (٣٠٠) شوێن كردوە، شوێنێك داخرا و شەش شوێنی دیكەش سزای ماددی دران .
قائیمقامیەتی شارۆچكەی سەیدسادق لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، كە تەنها لەماوەی یەك مـانگدا لەلایەن لیژنـە هاوبەشەكانیانەوە ســەردان و پشكنینیان بـۆ زیاتر لــە (٣٠٠) شوێن كردوە و بـڕی (٤) تۆن خۆراك و خواردنـەوە و شتومەكی هەمەجۆر دەستی بەسەردا گیراوە.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەو خۆراكانە سەرجەمیان شیاوی خــواردن نەبوون بۆ مـرۆڤ لەگەڵ نزیكە (٢٠٠) دوو ســەد پارچــە مـــوادی جوانكــاری خانمان ، كە قەدەغەكراوە دەستی بەسەردا گیراوە وسەرجەمیان لەناوبران .