سەردێر

عیراق، سلێمانی زۆرترین ژمارەی مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 863 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1412 كەسیش چاكبوونەتەوە، 30 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا كە 14 كەسیان لە سلێمانی بوو.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 667 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 863 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە دهۆك و هەولێر و سلێمانی تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە لە دهۆك 165 و لە هەولێر 140 و لە سلێمانی 122 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1412 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە دهۆك و هەولێر و بەغدا و سلێمانی بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 30 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 14 حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.