سەردێر

پۆلیسی هەولێر لە بارەی پەیج و ئەكاونتەكانەوە ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێوگای هەولێر، لەبارەی پەیج و ئەكاونتەكانی پۆلیسی پارێوگاكە لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكاندا، روونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”ماوەیەكە چەندین پەیج و ئەكاونت لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە ناوی پۆلیس و بەشی پۆلیسی فریاكەوتن دانراون، كە یەكێكیان بە ناوی (104) دانراوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بۆ بەرچاوڕوونیی هەموو لایەك، هیچ بەشێكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان پەیج یان ئەكاونتی تایبەت بە خۆیان نییە، تەنها پەیجی (HAWLER POLICE) پەیجی فەرمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرە”.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت”لێرەوە ئاگاداری ئەو كەسانە دەكەینەوە كە پەیج یان ئەكاونت بە ناوی پۆلیسی هەولێر دابنێن، ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگرینە بەر و تووشی سزای یاسایی دەبن”.