سەردێر

نوێترین زانیاری لەسەر چۆنێتی گەشتكردن بۆ ئێران

خەڵك-

تیمی ڤایرۆسی كۆرۆنای خاڵی سنووری باشماخ ڕِایدەگەیەنێت، هەر هاووڵاتییەك هەردوو دۆزی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئەنجامدابێت، پێویست بەپشكنین ناكات، واتە پێویست ناكات هیچ جۆرە پشكنینێك لەگەڵ خۆیدا ببات تەنها بەكارتی ڤاكسینەكە سەفەردەكات و هیچ بڕە پارەیەك نادات و پێویستی بەپشكنین نابێت.

تیمەكە لە ڕوونكردەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرجەم پشكنینەكانی تر تەنها بۆ سەفەركردن بەكاردێت ئەویش دەبێت 48 كاتژمێر زیاتری بەسەردا تێنەپەڕیبێت واتە لەكاتی گەڕانەوەدا دەبێت دووبارە پشكنین بكاتەوەو كەبڕەكەی 40 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.

دەقی ڕوونكردنەوەكە…
ئاگاداری و ڕێنمایی !
بۆبەرچاوڕوونی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ئەوانەی سەفەری ووڵاتی ئێران دەكەن بەڕێگەی ووشكانی لەڕێگەی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە .
یەكەم لەكاتی ڕۆشتندا
٭هەر هاووڵاتیەك هەردوو دۆزی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئەنجام دابێت ئەوا پێویست بەپشكنین ناكات، واتە پێویست ناكات هیچ جۆرە پشكنینێك لەگەڵ خۆیدا ببات تەنها بەكارتی ڤاكسینەكە سەفەردەكات و هیچ بڕە پارەیەك نادات و پێویستی بەپشكنین نابێت.
٭هەر هاووڵاتیەك ڤاكسینی پێكوتەی كۆرۆنای لەخۆی نەدابێت ئەوا پێویستە پشكنینی PCR پێبێت.
٭پشكنینی PCR نەخۆشخانەی تاهیر عەلی والی بەگ و نەخۆشخانەی عەلی ناجی بۆماوەی 48 كاتژمێر كاری پێدەكرێت ئەگەر ئەوكاتەی بەسەردا تێنەپەڕی بێت ئەوالەكاتی هاتنەوەدا پشكنینی بۆ ئەنجام نادرێت و تەنها ڕێگەپێدانی بۆ دەكرێت واتە هیچ بڕە پارەیەك نادات.
٭سەرجەم پشكنینەكانی تر تەنها بۆ سەفەركردن بەكاردێت ئەویش دەبێت 48 كاتژمێر زیاتری بەسەردا تێنەپەڕیبێت واتە لەكاتی گەڕانەوەدا دەبێت دووبارە پشكنین بكاتەوەو كەبڕەكەی 40 هەزار دیناری لێوەردەگیرێت.
٭هەر هاووڵاتیەك ڤاكسینی كۆرۆنای بەكارنەهێنابێت بەو پشكنینانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا بەو ڕێكارانە دەتوانێت سەفەری ووڵاتی ئێران بكات .
ــدووەم لەكاتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان
٭هەر هاووڵاتیەك هەردوو دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنای بەكارهێنابێت پشكنینی بۆناكرێت و تەنها ڕێگەپێدانی بۆدەكرێت و هیچ بڕە پارەیەكی لێوەر ناگیرێ.
٭بەركەوتوانی چەكی كیمیایی و نەخۆشانی شێرپەنجە پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام هیچ بڕە پارەیەكیان لێوەرناگیرێت.
٭ئەو خوێندكارانەی لەووڵاتی ئێران دەخوێنن لەكاتی گەڕانەوەیان پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەڵام هیچ بڕە پارەیەكیان لێوەرناگیرێت بەمەرجێك بەڵگەیان پێبێت بۆ سەلماندنیان كەخوێندكارن یان ئیقامەی خوێندن یان باجی خوێندكاری پێبێت.
٭منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ پشكنینیان بۆ ئەنجام نادرێت و تەنها ڕێگەپێدانیان بۆ دەكرێت واتە هیچ بڕە پارەیەك نادەن.
٭ئەو هاووڵاتیانەی لەووڵاتی ئێران پشكنینی PCR دەكەن و كەمتر لە 48كاتژمێری بەسەردا تێنەپەڕی بێت بەمەرجێك پشكنینەكەیان معتبر و باوەڕپێكراو بێت پشكنینیان بۆئەنجام نادەینەوەو تەنها ڕێگەپێدانیان بۆ دەكەین واتە هیچ بڕە پارەیەك نادەن .
٭ئەو هاووڵاتیانەی كە ڤاكسینیان نەكردووەو پشكنینیان پێنییە لەكاتی گەڕانەوەیاندا یان هاووڵاتیانی ئێرانی كەسەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدەین و بڕی 40هەزار دیناریان لێوەردەگیرێ .
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمو لایەك .
تیمی ڤایرۆسی كۆرۆنای باشماخ