سەردێر

كازمی بودجەیەكی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەران لە بیلاڕوسیا تەرخان دەكات

خەڵك

حكومەتی عیراق بودجەیەكی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرە عیراقییانە تەرخان دەكات كە لە بیلاڕوسیا گیریانخواردووە ‌و دەیانەوێت ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە بۆ وڵات.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كۆبووەوە ‌و تیایدا بڕیاردرا بۆ هاوكاریكردنی ئەو كۆچبەرە عیراقیانەی كە لەسنوورەكانی نێوان بیلاڕوسیا‌ و پۆڵەندا ‌و لیتوانیا گیریانخواردووە و دەیانەوێت بگەڕێننەوە بۆ وڵات، بڕی 200 هەزار دۆلار لەسەر بودجەی فریاكەوتنی ساڵی دارایی 2021 بۆ وەزارەتی دەرەوەی عیراق خەرج بكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، سەدان هاووڵاتیانی عیراقی كە بەشێكی زۆریان كوردن، لە سنوورەكانی نێوان بیلاڕوسیا ‌و پۆڵەندا گیریان خواردووە‌ و حكومەتی پۆڵەندا ڕێگەیان نادات بۆ وڵاتانی ئەوروپا كۆچ بكەن.