سەردێر

تاران: دانوستانی ئەتۆمی ناكەین

خەڵك

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، تاران دانوستانی ئەتۆمی ناكات، چونكە پێشتر ئێران ڕێككەوتنی ئەتۆمی كردووە.
عەلی باقری كەنی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری سیاسی و ئەندامی تیمی دانوستانكاری ئەتۆمی ئێران پێشنیاری فەڕەنسای بۆ درێژەپێدان بە دانوستانە ئەتۆمییەكان ڕەت كردووە و ڕایگەیاند: ئێران بۆ دانوستانەكانی پێشوو ناگەڕێتەوە.

باقری كەنی ڕاشیگەیاندووە، سزاكانی ئەمریكا لەدژی ئێران نائاساییە.

پێشتریش، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، وڵاتەكەی پلانی تری هەیە و ناگەڕێتەوە بۆ دانوستانەكانی پێشوو.