سەردێر

ئێران، نزیكەی 8 هەزار حاڵەتی تووشبوونی نوی بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرا

خەڵك-
پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 7 هەزار 900 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 7 هەزار و 948 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 135 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ چوار شەممە، 6 ملیۆن و 12 هەزار و 408 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 5 ملیۆن و 643 هەزار و 381 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 127 هەزار و 686 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.