سەردێر

عیراق.. مەرجی نوێ‌ لەبارەی گەشتكردن دەردەكرێت

خەڵك

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق بڕیاریداوە، لەمەودوا هەركەسێك بیەوێت گەشت بكات دەبێت بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەكارهێنانی ڤاكسین دەربهێنێت.
كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی لەڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، لەسەر ڕێنماییەكانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراق بڕیاردرا سەرجەم ئەو گەشتیارانەی وڵات كە دەیانەوێت سەردانی دەرەوەی عیراق بكەن، ناچار دەكرێن بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەكارهێنانی ڤاكسین دەربهێنن.

كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی ئەوەشی خستەڕوو، هەر كەسێك گەشتی دەرەوەی وڵات دەكات، پێویستە 72 كاتژمێر پێش گەشتەكەی، پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامبدات.